«بسم الله الرحمن الرحیم»
برای خۆشه‌ویستم كاكه فاڕوق گیان!

السّلام علیكم و رحمة الله و بركاته.
هه‌واڵی به‌رنامه پڕبه ره که ته که ی ڕه‌مه‌زانتم بیست. بیستم كه چه‌نێ له دڵی خه‌ڵكی تینوی قسه‌ییكی باره‌و خوا دا، كاری كردگه‌و؛چه‌ن لاوانی به گوڕی تامازرۆی باسێكی گڕداری تێنی ژیان به گیان‌ده‌ری، كێشاوه‌ته مزگه‌وت. من، شوكری خوا ئه‌كه‌م؛ تۆیش هه‌ر شوكری خوا بكه‌و، بێژه: یاخوا له‌خوا به‌زیاد بێ كه: به‌شه‌ری به عه‌قڵه‌وه خولقاند. له‌خوا به‌زیاد بێ: وا به‌شه‌ری، به‌ش‌دا له دڵێ كه تام‌و مه‌زه‌ی حه‌قی، له هه‌نوێن پێ شیرینتره. له خوا به‌زیادبێ كه: فیتره‌تی مرۆی، به شه‌وقی به‌ره‌و «لایحه‌ق‌چون»ه‌وه گرساند. له خوا به‌زیاد بێ كه: ڕێگه‌ی حه‌ق و ئینسانانه ژیانی، پێمان نیشان‌دا. جا له دوای شوكری ئه‌وانه، فره‌یێ‌تریش كاری خوایی، بڵێ: ئه‌ی له خوا به زیادبێ كه:منی مناڵی دوێكه‌ی-كه هێشتا بۆی شیر له‌ده‌مم تێ- له دینه گیان گه‌شێنه مردگ ڕاشه‌كێنه‌كه‌ی خوه‌ی، نه‌ختاڵێ، شاره‌زا كرد. ئه‌ی له خوا به زیادبێ كه: ئه‌وزاعی، وه‌ها گه‌ڕان كه: منی منداڵ، وه‌ك زۆرێ له براو خوه‌یشكه هاوڕیه‌كانم، بوێرم: ناوی خوا‌و په‌یغه‌ممه‌ر-ص- بێنم‌و؛ باسی ڕێگه ڕێكه‌كه‌ی خواگیانێ ڕاگه‌ێینم‌و؛ خه‌ڵكیش بوێرن: وه كۆ بن‌و؛ گوێ ڕاگرن‌و؛ جار له‌بۆ جاریچ، فره‌تر بونه‌وه؛ گشت نه‌ترسین‌و، پێكه‌وه ده‌ن به‌ینه ده‌نگی یه‌ك‌و، صڵه‌وات‌و سه‌لام پێشكه‌ش كه‌ین به مامۆستا‌و ڕێ نیشان‌ده‌رو پێغامی خۆشبه‌ختی هاوری خۆشه‌ویستمان «محمد»و، به هه‌مو خۆشه‌ویسانی. ئه‌ی هه‌زار جار له خوا به زیاد بێ.
به‌ڵان ڕۆڵه گیانه‌كه‌م!»هه‌زار حه‌كیم به قه‌د ده‌رده‌دارێ، نازانێ«. برات، ڕیشی ڕه‌شی، به خوگه‌ملكێ له ته‌ك شه‌یتان‌و نه‌فسی ملهۆڕا، چه‌رمو كرد. وابزانم: بۆم وتبی كه: گه‌لێ جار، له گه‌رمه‌ی باسا، بڕێ نیّه‌تی لارلار، په‌لاماری دڵمیان داوه، تا قیمه‌تی كاره‌كه‌م، لێ بڕفێنن‌و؛ به كۆڵێ كۆته‌ڵ‌و كرمۆڵه‌وه، كۆڵه‌وارو ڕه‌نج له خه‌سار بمنێرن به‌ره‌و قه‌ورو قیامه‌تی خۆم. هه‌ر ته‌نیا به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌مگه ته‌جره‌به‌وه، وه كار ئه‌وه یێم كه وه‌ك باوكێ یا برایێكی شاره‌زا، دڵسۆزانه، به تۆیش‌و به گش ئازیزانی ڕێ به خه‌ڵك پیشان‌ده‌ر بێژم: هاوڕیه خۆشه‌ویسته‌كه‌م! یه‌كجار به‌رتره‌و، بانتره له هه‌ر خزمه‌تێكی خاوێن‌و، له شوكرانه بژێری بۆ ته‌وفێقی هه‌ر خزمه‌تێك، كه: ژیرانه‌و به پسپۆڕی سۆێری، سرنجه‌ی هه‌ر چێ كه‌لێنی دڵته بدیت‌و؛ خاس‌خاس بی‌وژنێت‌و؛ هه‌ر جۆره جڕو جانه‌وه‌رێكی لێ بێ - چه له به‌راو، چه له وه‌ختی كاره‌كه‌داو، چه له‌وه‌دوا - وه‌ده‌ری بێری‌و، توڕی به‌یت‌و: وا دڵت پاكه‌وه كه‌ی كه: دڵنیابی: كۆڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ماڵ‌و ژیانی وه ڕاسیت، نه پوچه‌ڵی هاتیاو نه كرمۆڵ؛ وه سوێ، خوا له خوه‌ت‌و كرده‌وه‌كه‌ت ڕازیه‌و، خوه‌یشت ڕازیت. «به‌ڵام ژیرانه، ناخی دڵ ده‌رێنی». هه‌ركارێ، تا گه‌وره‌تربێ، درز‌و برینی زۆرتری هه‌یه بۆ تێ‌خزانی به پاڵه پسكێ یا وه چاوشاره‌كێ یا وه دزه دزه‌ی شه‌یتان‌و هه‌وا. ده‌ی جا ڕۆڵه خاسه‌كه‌م! تۆ خوا حه‌یف نیه: فره‌یێ خۆ بڕه‌تنین‌و، صۆزی بمرین، ده‌سمان له بن هه‌وانه‌ی خاڵیوه ده‌رچێ، یا بچێته كه‌سافه‌تا؟ یا دوسپه‌ی، هاواركه‌ین: ئاخ خۆزگا نامه‌ی عه‌مه‌ڵم هه‌ر وه ده‌سمه‌وه نه‌دریاێ؟ شه‌ڵاهه‌ر نه‌م زانیبا: كۆڵه‌كه‌م چی تیایه؟
برای برام! وه گیانی تۆ، زۆر نیّه‌تی گم‌و نادیار هه‌ن كه له قوژبنێكی دڵا، خۆی لێ ماته ئه‌ده‌ن‌و؛ له كۆڵێ گوێزی ئازای«ئازایێك» هه‌ر بارێ زوێڵی بێ كه‌ڵك یا بۆگه‌ن یێڵنه‌وه. جا هه‌ر له ئیسه‌وه ده‌س‌ودڵت، حه‌ساوی یه‌ك گیركه‌و؛ خۆ فێر شه‌ڕكه له‌یه‌ل هه‌ر میكرۆبێكی گورگه‌مێشی هه‌واو گورگی شه‌یتاناو؛ قسه جوانه‌كه‌ی ئیمامی«بوصیریت» دایمه له بیر بێ‌كه:«كم حسنت لذة…!». ئه‌نجا ڕۆژ بۆ ڕۆژ، سركترو، حه‌كاكترو، ژیرتر ئه‌ویت‌و، ئازاتریش. جا ئه‌وساكه، باش تێ‌ئه‌گه‌ی كه: به‌ردانی ئه‌و دزده‌سه‌ك‌و دزه‌یش له گیانمان، هه‌ر ڕه‌حمه‌ته‌و؛ هه‌ر مایه‌ی ئازاتر بون‌و، سازتر بونمانه به‌ره‌و ژیانێكی به‌ڕاستی، نه‌وه‌ك ئه‌م سه‌رو پۆرتی جوڵانی به ناو ژیانه؛ وه هه‌ر وه‌سه كایه‌كلێ‌و له تر‌و كه‌وتن‌و مانوبون‌و عاره‌قه ڕژانی مناڵان(وه‌لێكان هاوار بۆ داهاتوی مناڵێ، ته‌سلیمی ته‌وه‌زه‌لی‌وێت‌و؛ خۆ ئه‌ڕه‌تێنێ!). ئه‌وساكه ورده‌ورده، خۆ به‌ره‌و ڕزگاری ئه‌وێنی له‌م بێ كه‌سی‌و وێڵیه‌ی دنیای«دوری»و؛ له قسه‌و حاڵی ئه‌و كه‌سداره به‌خته‌وه‌رانه، تێ‌ئه‌گه‌ی كه: جارجارێ، له كاتی«السّلام علیك…»دا خۆ له‌خزمه‌تی پێغه‌مّه‌را ئه‌بینی. ته‌نانه‌ت، وه‌ختی «ایّاك نعبد…»، خۆ ئه‌وینی له خزمه‌تی خوا‌دا: خواێیك كه هه‌میشه له هه‌رچێ نزیكه، لێمان نزیكتره‌و؛ چه ئێمه له‌و دورین. وه باش حاڵی ئه‌وی كه: تامی ته‌نیا تاوێكی هه‌ركام له‌و حچوره گه‌وره یا چكۆله، له تامی صه‌ت ساڵ«هه‌تۆڵ مه‌تۆڵ»و«نۆره كه‌وچك» له‌یه‌ل ته‌واو زله‌زله‌گه‌لی دنیا، بۆ گه‌وجگه‌لی دنیا په‌رس، خۆشتره. ئه‌مّا شه‌مشه‌مه كوێره، له هه‌وای گیان گه‌شێنی پاش‌بارانه‌ی به‌ر به‌یانی به‌هاران ئه‌سڵه‌مێته‌وه‌و؛ بن مه‌غاره‌كۆنی تنوك‌و بۆدڕنی پێ خۆشتره. ئه‌و جا تێ ئه‌گه‌ی: سبه‌ینێ، له دنیای«نزیكی»: دنیای «خیرٌ و أبقی»دا، تامی «مع‌النّبیین …»و هه‌وای سه‌ر به‌رزی«إلی ربّها ناظرة» ئه‌بێ چۆن بێ. جا باوه‌كو، خوه‌می گه‌نه‌ژه‌ی پیری له تین كه‌وتو، تازه ئه‌و ئازایه‌تی‌و بڕشته‌م لێ دوره، وه‌لێ خوا ئه‌زانێ: به دڵ دڵسۆزتانم‌و، حه‌ز ئه‌كه‌م ئێوه، قه‌د بڕ بڕۆن‌و، به‌نه به‌رمناو، بگه‌ێنه ئه‌و كڵاوه‌ی انسانیّه‌ته.ئیتر، وتن له من‌و؛ خۆ خوه‌ش‌گه‌ره‌ك‌بون‌و ژیری‌و غیره‌ت له ئێوه‌و، قه‌وه‌تیش له خوا.
دوای ئه‌و مۆچیاریگه‌له، قسه‌ێیكی وردی بڕێك له خوه‌یشتان، تێرمه‌وه بیرت كه: «دعوت»و«تزكیه» پێكه‌وه ناخونجێن. پاشانیچ، بیر به‌ره ته‌وزێحه‌كه‌ی ئه‌م برایشته كه: ئه‌شێ به قه‌و«لێ‌هات» كار، وه هه‌ر كه‌سێ بسپێردرێ. جا له دوا گشت ئه‌وانه، تۆیش‌و باقی هاوڕێ‌كانیشت، دڵسۆزانه بۆ هه‌م خۆ، هه‌م خه‌ڵك، شورا ئاگادار كه‌ن كه: هه‌ر كام تا چ ڕادێیك له خزمه‌تی بێ گه‌رد‌و، لێ یێت‌و؛ ئه‌توانن وه‌بێ نگه‌رانی‌و، وه‌دڵته‌ختی، بچنه به‌ره‌وه. ئه‌نجا پاش ڕاوێژ‌و، هاوده‌نی‌و، ته‌صمیمی شورا«ده‌س له ئێوه‌و؛ قه‌وه‌ت له خوا»؛ به تكاو لاڵه‌ی خالص‌بونی دڵ‌و ده‌رونه‌وه، بچنه مه‌یدانی عه‌مه‌ڵ‌و، هه‌میشه، له بیرتان بێ كه: «سیری الله عملكم»و؛ «ده‌رونیش وه‌ك ده‌ر، له خوا دیاره‌و؛ » گ‌جارێ، به كوڵی دڵ، دوعا بكه‌ن: یا خوا هیچكاممان؛به خه‌جاڵه‌ت‌و خه‌فه‌تباری نه‌مرین. با ئه‌ویچه بێژم: به گیانی خۆت‌و هه‌مو خۆشه‌ویسانی‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ر له تۆسكاڵێ توشی پۆزبونه‌وه، هه‌تا ئه‌گاته هه‌زار كه‌سنی‌تر وه‌ك: شكاندنی فڵانه موسوڵمانی نه‌یار، یا فیساره هاوڕێ، به حاڵ‌و نه‌حاڵ، تێكه‌ڵی نیه‌تت ببێ، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خۆت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر پڕ دنیاێیكیش خه‌ڵكت داچڵه‌كاندو، له سه‌ر ڕێی دین، كۆت كردنه‌وه، ئه‌وانیچ هه‌ر»ده‌هۆڵی هۆڵۆڵ«ئه‌ون؛ هه‌رچه‌نیش دنیا، ژێر‌و بان بكه‌ن. سرنجێكی درێژاو پانای تاریخ به‌ن‌و؛ له قسه‌كه‌م باش حاڵی‌بن‌و… جا ژیرانه، دڵسۆزی بكه‌ن بۆ خۆتانیش‌و خه‌ڵكیش‌و؛ ئه‌نجا خوایش یارتان بێ.
ئاواته خوازی تاڵی‌و تانه‌كێشانی ئیمڕۆژو، سه‌ر به‌رزی سه‌وای هه‌موتان:
براتان: ئه‌حمه‌د
12/1/71