پرسیاری56
ـ هه‌ندێك به كاك ئه‌حمه‌دی موفتی زاده ده‌ڵێن گومرِایه ! چونكه قسه‌هایه‌كی زۆر خه‌ته‌ری هه‌یه كه له‌گه‌ڵ عه‌قیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌تدا یه‌ك ناگرنه‌وه‌و جه‌نابیشتان شیعرتان بۆ نووسیوه ، ئایا ئه‌و كاتی نه‌نتانناسیبوو ؟! يان راتان هةر وايه ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين و الصلاة و السلام على رسوله الامين محمد وعلى آله و صحبه أجمعين .. أما بعد
به‌ڵێ هه‌رچه‌نده به خزمه‌تی نه‌گه‌یشتبووم به‌ڵام له دووره‌وه ناسیبووم رحمه الله .. موفتی زاده‌ی ره‌حمه‌تی كه ئێوه ده‌ڵێن : ( گومرِابووه ) مه‌به‌ستتان له گومرِابوون چییه ؟! ئایا ، كه هه‌ندێك شتیتان بیستۆته‌وه كه پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی ئه‌هلی سوونه‌ت و جه‌ماعه‌ته یان كه په‌ی به سه‌نه‌د یان مه‌تنی هه‌ندێك حه‌دیس نه‌بردووه ! یان پێی قبووڵ نه‌بوون ؟! له‌مه‌وه فه‌رمووتانه گومرِابووه ؟!
ووشه‌ی گومرِا ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌كو زانایان فه‌رموویانه به كاری بهێننه‌وه كه ئیشكالێكی گه‌وره له به‌كارهێنانیدا نیه ، چونكه ووشه‌یه‌كی سه‌ختی زانایانی فه‌رمووده‌یه‌و مه‌به‌ستیان به توندی ره‌د دانه‌وه‌یه .. ئه‌مه له مێژووی ئیسلامدا كۆنه‌و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا یه‌كێكی وه‌كو شێخی ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ : ئیمامی ئه‌بو حه‌نیفه ته‌نها سیازده حه‌دیسی وه‌رگرتووه ؟!! خۆ مه‌علوومه كه حه‌دیس سه‌دان هه‌زارن !! ئیمامان ئه‌بو زه‌رعه‌و ئیمامی ئه‌حمه‌دو بوخاری و موسلیم ته‌نها چوار كه‌سێكن له ئووممه‌تدا كه هه‌ر یه‌كه‌یان شه‌ش سه‌د هه‌زار حه‌دیسیان له‌به‌ر بووه ؟! ئه‌دی ئه‌م كه‌رِه حه‌نه‌فیانه‌ی هه‌زارو سێ سه‌د ساڵه مه‌زهه‌بیان گرتووه هه‌ر رێ‌یان نه‌كه‌وته ئه‌م حه‌دیسانه ؟!!
ووشه‌ی گومرِا ئه‌هلی حه‌دیس بۆ یه‌كتریان به‌كار هێناوه به مانای ئه‌وه‌ی كه په‌ی به حه‌دیسه‌كه نه‌بردووه ، بۆیه ئیبن بازی ره‌حمه‌تی، له ره‌ددی شێوه‌ی نوێژدا به لاوه‌كی به ئه‌لبانی ره‌حمه‌تی ده‌فه‌رموێ ( ضال مضل ) ! گومرِایه‌و گومرِاشی كردووه !!
ئێمه ده‌بێت شوێن و كات له‌به‌رچاو بگرین له‌و جۆره حوكمانه‌دا ، چونكه ئێرانی سه‌دان ساڵه‌ی پێشوو ئه‌وه‌نده‌ی مه‌شغووڵی مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه‌ن ، یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی ئه‌وه مه‌شغووڵی حه‌دیس نین ، بۆیه بیئه‌كه‌یان بیئه‌یه‌كی عه‌قڵییه ، زیاتر له نه‌قڵی . له مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و ئه‌هلی كوفه‌ی قه‌دیمه‌وه نزیكترن وه‌ك له مه‌زهه‌بی مالیك و ئه‌هلی حیجازی ئه‌و سه‌رده‌مه .. چونكه كوفه بیئه‌ی ئه‌قڵی بوو ، حیجازیش كه شوێنی كورِه سه‌حابه بوون ، بیئه‌ی حه‌دیس بوو ..
كاك ئه‌حمه‌د رحمه الله به گوێره‌ی زه‌مان و مه‌كانی خۆی ئیرادی لێ ده‌گیرێت ..
له‌وه‌دا كه ده‌فه‌رموون له كۆمه‌ڵێك شت‌دا موخالیفی ئه‌هلی سوونه‌ت بووه ، هه‌رچه‌نده دیاریشتان نه‌كردووه ، به‌ڵام ئه‌وه زۆر له مه‌نزیله‌ی ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه . چونكه عه‌داله‌ت ( كه مه‌رجێكه له چوار مه‌رجی حه‌دیس گێرِانه‌وه ) به موخاله‌فه كردنی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له ناو ناچێت ، بۆیه ئیمامی بوخاری حه‌دیسی له خه‌واریج و موعته‌زیله‌و رافیزه وه‌رگرتووه‌و له سه‌حیحیه‌كه‌یدا تۆماری كردوون و هه‌موو ئوممه‌تیش پێی قبووڵه ! ..
بۆ شیعره‌كه‌ی منیش : جه‌نابی موفتی زاده شایانی زۆر له‌و شیعرانه‌یه رحمه الله .. چونكه پاڵه‌وانی زه‌مانی كۆرپه‌یی ئه‌هلی سوونه‌تی ئێران بوو ..ئه‌و هه‌ڵه‌ش لێیه‌وه ده‌ركه‌وتووه ده‌بێت تا بۆمان بكرێت به چاكی بۆی ته‌ئویل بكه‌ین ، ناچاریش نین شوێن هه‌ڵه‌ی كه‌وین .. به‌ڵام له قه‌درو رێزیشی كه‌م ناكه‌ینه‌وه .. مه‌گه‌ر یه‌كێكی وه‌كو ئه‌و ئیمامی مه‌ودوودیه گه‌وره‌یه چۆن ئه‌و زه‌للـه‌یه‌ی كردووه كه رازی بووه فاتیمه جه‌ناحی خوشكی محمد علی جناحی سه‌رۆكی یه‌كه‌می پاكستان ببێته سه‌رۆكی پاكستان له دوای مردنی براكه‌ی ؟! مه‌گه‌ر نه‌یزانیووه كه ئه‌و قه‌ومه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆی بداته ده‌ست ژن سه‌ركه‌وتوو نابێت ؟! به‌ڵام ئه‌مه له‌قه‌دری ئیمامی مه‌ودوودی گه‌وره كه‌م ناكاته‌وه‌و شه‌رعه‌ن ناچاریش نین له‌وه‌دا شونێی كه‌وین .. والله اعلم.
-------------------------------------------------------------------------------
سڵاو ئه‌م کاته‌تان باش.
نه‌زه‌رتان سه‌باره‌ت به کاک ئه‌حمه‌د موفتی زاده چییه؟
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
كاك ئه‌حمدی موفتی زاده پیاوێكی خواناس و بۆخوا سوڵحاو بوو، زۆر لێبرِاوانه له پێناو دینی خوادا تێده‌كۆشا، وه زۆر ڕِۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو بۆ به‌رگری كردن له‌مافه‌كانی گه‌لانی ئێران، و به‌تایبه‌تی ئه‌هلی سوننه و له‌و پێناوه‌شدا و له‌سه‌ر پێداگری و خۆرِاگری ته‌مه‌نی موباره‌ك و گیانی پیرۆزی به‌خشی، وه ژیان و وه‌فاتی ئه‌و زاته‌ش په‌ڵه‌یكی ڕِه‌شی تره به نێوچاوانی سیاسه‌تی جیاخوازیانه‌ی حكومه‌تی ئێرانه‌وه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و زاته هیچ هه‌ڵه‌ی نه‌بووه و هه‌موو بۆ چوونه‌كانی ڕاستن، به‌ڵكوو وه‌كو سه‌رجه‌م زانا و خواناسان زۆر جار و له‌زۆر جێ‌دا بۆچوو‌نه‌كانی ڕِاستن و زۆر ناوازه‌ن، و له‌وانه‌شه له هه‌ندێك بابه‌تدا نه‌یپێكابێت، و سه‌رچاوه‌ی ئاینی ئێمه ته‌نها قورئان و سوننه‌ته، پاكی و بێگه‌ردی و ته‌واوی ته‌نها شایه‌نی په‌روه‌ردگاره.
http://www.dangiislam.org/v/content/walam/1392
http://www.dorbeen.org/viewtopic.php?id=993