
ئۆمێد
مامۆستاهه‌ژار ئه‌و نووسه‌ره سیاسیه کوردپه‌روه‌ره‌یه که که‌م که‌س له که‌سایه‌تی سیاسیی‌و هه‌ڵسووڕاوانی بواریی کوردایه‌تی‌و ... هه‌بوون که له پێنووسی هه‌قنووس‌و ره‌خنه‌ئامێزی ئه‌و نه‌جاتیان بووبێ؛ به‌ڵام تێفکره له چێشتی مجێو‌ر دا چۆن باسیی کاکه ئه‌حمه‌د ده‌کا:«کاک ئه‌حمه‌دی مفتی‌زاده» خاڵی ماجید، وه‌ک ده‌ڵێن«نازی شاگرد به هونه‌ر ده‌گاته‌وه مامۆستا»؛ دیاره ئه‌خلاقی کاک ئه‌حمه‌د زۆری کار کردۆته سه‌ر خوارزاو خوشکی‌و خزمی. له هه‌وای ئازادی‌خوازی کوردستانی دوای ئینقلابی ئیسلامی دا زۆر که‌س له کورده‌کانی سابڵاغ‌و سنه خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی مفتی‌زاده‌یان ده‌گووت. به‌ڵام که ده‌گه‌ڵی بوومه ئاشنا، زانیم له غه‌ره‌زێکی نه‌زانانه‌وه خراپه‌ی ده‌ڵێن. گوناهی هه‌ر ئه‌وه بووه که موسوڵمانی به‌ڕاستی‌یه‌و ئه‌م بڕوایه‌ش بۆ کمونیست‌و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قووت ناچێ. مفتی‌زاده به دڵ ویستوویه ئازادی بۆ کوردستان بستێنێ، زۆریش ماندوو بووه، نه‌شیزانیوه مه‌لای حاکم درۆیان له لا گوناح نیه، فریوی به قسه‌یان خواردوه‌و لای وا بووه که قه‌ولی ئازادی کوردستانی پێده‌ده‌ن، ڕاست ده‌که‌ن. خۆی که بێ‌درۆو دڵپاک بووه لای وا بووه قه‌ول ده‌ره‌کانیش دڵپاکن. وا ئێستا که ئه‌م ڕوپه‌ڕانه ده‌نووسم، کاک ئه‌حمه‌د له زیندان دایه‌و جزیا ده‌درێ به سه‌تان له هاوکارانی، که زۆریان تازه‌لاون، له سوچی زیندان توند کراون و هیچیان؛ له په‌یڕه‌وی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌ز نین‌و له‌سه‌ر بڕوای خۆیان سورن. له‌وساوه خۆم ڕوبه‌ڕو کاک ئه‌حمه‌دم دیوه و سه‌فه‌رم بۆ شیمال ده‌گه‌ڵ کردوه، زۆر وه‌به‌ر دڵم که‌وتوه، لام وایه به مردویش هه‌زاران کمونیستی نه‌زانی ده‌بێ به قوربان بکرێ...
مامۆستا هه‌ژار، چێشتی مجێو‌ر لاپه‌ڕه568-9
کاکه ئه حم
ه د مفتی زاده
ئه‌م چه‌ن باسه به شێوه‌ی pdf دانراوه تکایه بۆ دابه‌زاندنی کرته ی له‌سه‌ر بکه‌ن:
ساته کانی فه لسه فه لای کاکه ئه حمه دی مفتی زاده
کاکه ئه حمه دی مفتی زاده و دواهه ناسه کانی فلسه فه ی ئیسلامی
کاکه ناصر سوبحانی

ته ئویل و ڕوحێ قورئان، کورته یه ک ده رباره ی گرنگترین تیۆرکانی کاکه
ناصر سویحانی
کاکه ناصر دوایین فه قیه، داستانی ئیجتیهاد و شیمانه کانی فیقهی ئیسلامی له سه رده می
نوێ‌دا
پوخته و ناسنامه یه کی که سێتی کاکه ناصر سوبحانی
ماموستا نوورسی
نوورسی دوایین ئه زمونی عیرفانی له شارستانیه تی ئیسلامی‌دا
نوورسی له سه رده می مولانا و مولاناش له سه رده می مه و له وی‌دا
بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین خاوه‌نی " ته‌فسیری ئاسان بۆ قورئان"
كاكه ئه‌حمه‌د مفتی زاده: "سوێند به خوا ئه‌گه‌ر دانه دانه بمانكوژن، به
ره‌واى نازانم ده‌ست بده‌ینه چه‌ك، با شه‌هید بكرێین‌و سینگمان خوێناوى بێت باشتره له‌وه‌ى
ده‌ستمان خوێناوى بێت به خوێنى خه‌ڵكانێك كه نامانناسن‌و نازانن ئێمه چه‌نده دڵسۆزى ئه‌وان‌و
گه‌لى كوردستانین، جیهادى ئه‌مڕۆى ئێمه "جیهاد"ى خۆگرى‌و ئارامگرتنه."
سه‌ره‌تاى ژیانى
كاكه ئه‌حمه‌د له‌نێو خێزانێكى دینــدار و خــوانـاسـدا له ساڵى 1936ى زاینی‌دا له شاری سنه هاتۆته دنیاوه، له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا لاى باوكى فێرى خوێنده‌وارى بووه‌و تێكه‌ڵى فه‌قێكانى حوجره‌ى كردووه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مزگه‌وتى «دار الاحسان»ى سنه‌دا گه‌رم‌و گوڕ بووه، به‌تایبه‌تى چونكه باوكى زانایه‌كى به‌ناوبانگ بووه‌و به‌رده‌وام له په‌نجا فه‌قێ كه‌مترى نه‌بووه.
هه‌ر له ته‌مه‌نى هه‌رزه‌كاریدا كه‌سایه‌تییه‌كى هه‌ستیار بووه‌و زۆر به‌زه‌یى به چینى هه‌ژاران‌و چه‌وساواندا هاتۆته‌وه، به‌تایبه‌تى له ماڵیان چاپه‌زو ئاشپه‌زو خزمه‌تگوزار هه‌بووه، باوكى له زانا ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بووه.
خۆى بۆى گێڕامه‌وه: كاتێ كه یه‌كێك له‌و خه‌ڵكه مه‌حرومه شتێكى ده‌شكاند، من پێم ده‌وت: هه‌ركه‌سێك سه‌رو دڵى گرتى بڵێ ئه‌حمه‌د شكاندوویه‌تى.. ئیتر به‌و ره‌فتاره سه‌رسام بوون‌و زۆر خۆشیان ده‌ویستم.. هه‌روه‌ها به سروشت سوپاس بۆ خوا هه‌رچى فیزو خۆ به‌گه‌وره‌زانینه له دڵ‌و ده‌روونمدا جێى نه‌ده‌بۆوه.. له‌به‌ر ئه‌وه به گشتى خۆشه‌ویست بووم لاى هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه به‌رخوردم له ته‌كیاندا هه‌بوو.
خۆى بۆى گێڕامه‌وه
جارێكیان ئه‌فسه‌رێكى پایه‌به‌رز كرابوو به فه‌رمانده‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى سنه، رۆژێكیان باوكم په‌یوه‌ندى پێوه‌كردو بۆ نێوڕۆخوانێك داوه‌تى كرد.
سه‌ره‌نجام حاڵه‌تى نائاسایى له ماڵه‌وه به‌ڕێ ده‌چێت، جۆره‌ها خۆراك ئاماده ده‌كرێت اسراف‌و تبذیر كه خۆشیم لێى نه‌ده‌هات به ئاشكرا دیاربوو، به‌تایبه‌ت كه بیر ده‌كه‌مه‌وه له‌و خه‌ڵكه مه‌حروم‌و بێ به‌شه‌ى كه به‌زه‌حمه‌ت به نانه‌سكى ده‌ژین.
سه‌رنجم دا سفره‌كه زۆر به‌دیققه‌ت رێك ده‌خه‌ن، پێنج جۆر گۆشت به جۆره‌ها شێوه ئاماده كرابوو، پێنج جۆر برنج لێنرابوو، جگه له جۆره‌ها شله‌و جۆره‌ها زه‌ڵاته‌و سه‌وزه‌و..شتى تر. هه‌ر بۆیه له ناخى خۆمدا بڕیارمدا: شه‌رتبێ ده‌مى لێ نه‌ده‌م.
سه‌یر له‌وه‌دابوو كاتێ ئه‌فسه‌ره‌كه‌و هاوه‌ڵانى هاتن سه‌رسام بوون‌و دیاربوو سفره‌ى وایان نه‌دیبوو، بۆیه كه‌س ده‌مى لێ نه‌دا، تا وێنه‌گرێك دێت‌و وێنه‌یه‌ك له سفره‌و خوانه‌كه ده‌گرێت.
ئیتر له‌ناخمدا ده‌كوڵام‌و بڕیارمدا هه‌ر كه سنه به‌جێبێڵم‌و به‌شوێن زانستى شه‌رعیدا بگه‌ڕێم..!!
کاکه احمد مفتی زاده، متفکّر و بيدارگر عصر حاضر، فرزند مولانا محمود مفتی، فرزند علاّمه ملا عبدالله، فرزند ملا محمود دشهای، به سال 1312 ﻫ.ش، در سنندج ديده به جهان گشود. در سنّ نوجوانی علوم اسلامی متداول آن زمان را در کردستان ايران و عراق در مدّتی کم‌تر از چهار سال، به برکت فهم استثنايی و نبوغ فوقالعادّهاش به پايان رسانيد. تسلّط و احاطهی علمی و قدرت بيان در بحثهای مختلف، از او مجتهدی کمنظير و فيلسوفی ممتاز ساخته بود تا جايی که در سنّ هجده سالگی در مشهورترين مدرسهی دينی کردستان يعنی مسجد دارالاحسان سنندج، به جای پدر بزرگوارش، در عالیترين سطوح به تدريس مشغول شد و تشنگان و طالبان تفسير، فقه، اصول و کلام را از علم خويش سيراب نمود.