«بسم الله الرحمن الرحیم»
برای خۆشه‌ویستم كاكه فاڕوق گیان!

السّلام علیكم و رحمة الله و بركاته.
هه‌واڵی به‌رنامه پڕبه ره که ته که ی ڕه‌مه‌زانتم بیست. بیستم كه چه‌نێ له دڵی خه‌ڵكی تینوی قسه‌ییكی باره‌و خوا دا، كاری كردگه‌و؛چه‌ن لاوانی به گوڕی تامازرۆی باسێكی گڕداری تێنی ژیان به گیان‌ده‌ری، كێشاوه‌ته مزگه‌وت. من، شوكری خوا ئه‌كه‌م؛ تۆیش هه‌ر شوكری خوا بكه‌و، بێژه: یاخوا له‌خوا به‌زیاد بێ كه: به‌شه‌ری به عه‌قڵه‌وه خولقاند. له‌خوا به‌زیاد بێ: وا به‌شه‌ری، به‌ش‌دا له دڵێ كه تام‌و مه‌زه‌ی حه‌قی، له هه‌نوێن پێ شیرینتره. له خوا به‌زیادبێ كه: فیتره‌تی مرۆی، به شه‌وقی به‌ره‌و «لایحه‌ق‌چون»ه‌وه گرساند. له خوا به‌زیاد بێ كه: ڕێگه‌ی حه‌ق و ئینسانانه ژیانی، پێمان نیشان‌دا. جا له دوای شوكری ئه‌وانه، فره‌یێ‌تریش كاری خوایی، بڵێ: ئه‌ی له خوا به زیادبێ كه:منی مناڵی دوێكه‌ی-كه هێشتا بۆی شیر له‌ده‌مم تێ- له دینه گیان گه‌شێنه مردگ ڕاشه‌كێنه‌كه‌ی خوه‌ی، نه‌ختاڵێ، شاره‌زا كرد. ئه‌ی له خوا به زیادبێ كه: ئه‌وزاعی، وه‌ها گه‌ڕان كه: منی منداڵ، وه‌ك زۆرێ له براو خوه‌یشكه هاوڕیه‌كانم، بوێرم: ناوی خوا‌و په‌یغه‌ممه‌ر-ص- بێنم‌و؛ باسی ڕێگه ڕێكه‌كه‌ی خواگیانێ ڕاگه‌ێینم‌و؛ خه‌ڵكیش بوێرن: وه كۆ بن‌و؛ گوێ ڕاگرن‌و؛ جار له‌بۆ جاریچ، فره‌تر بونه‌وه؛ گشت نه‌ترسین‌و، پێكه‌وه ده‌ن به‌ینه ده‌نگی یه‌ك‌و، صڵه‌وات‌و سه‌لام پێشكه‌ش كه‌ین به مامۆستا‌و ڕێ نیشان‌ده‌رو پێغامی خۆشبه‌ختی هاوری خۆشه‌ویستمان «محمد»و، به هه‌مو خۆشه‌ویسانی. ئه‌ی هه‌زار جار له خوا به زیاد بێ.
به‌ڵان ڕۆڵه گیانه‌كه‌م!»هه‌زار حه‌كیم به قه‌د ده‌رده‌دارێ، نازانێ«. برات، ڕیشی ڕه‌شی، به خوگه‌ملكێ له ته‌ك شه‌یتان‌و نه‌فسی ملهۆڕا، چه‌رمو كرد. وابزانم: بۆم وتبی كه: گه‌لێ جار، له گه‌رمه‌ی باسا، بڕێ نیّه‌تی لارلار، په‌لاماری دڵمیان داوه، تا قیمه‌تی كاره‌كه‌م، لێ بڕفێنن‌و؛ به كۆڵێ كۆته‌ڵ‌و كرمۆڵه‌وه، كۆڵه‌وارو ڕه‌نج له خه‌سار بمنێرن به‌ره‌و قه‌ورو قیامه‌تی خۆم. هه‌ر ته‌نیا به بۆنه‌ی ئه‌و هه‌مگه ته‌جره‌به‌وه، وه كار ئه‌وه یێم كه وه‌ك باوكێ یا برایێكی شاره‌زا، دڵسۆزانه، به تۆیش‌و به گش ئازیزانی ڕێ به خه‌ڵك پیشان‌ده‌ر بێژم: هاوڕیه خۆشه‌ویسته‌كه‌م! یه‌كجار به‌رتره‌و، بانتره له هه‌ر خزمه‌تێكی خاوێن‌و، له شوكرانه بژێری بۆ ته‌وفێقی هه‌ر خزمه‌تێك، كه: ژیرانه‌و به پسپۆڕی سۆێری، سرنجه‌ی هه‌ر چێ كه‌لێنی دڵته بدیت‌و؛ خاس‌خاس بی‌وژنێت‌و؛ هه‌ر جۆره جڕو جانه‌وه‌رێكی لێ بێ - چه له به‌راو، چه له وه‌ختی كاره‌كه‌داو، چه له‌وه‌دوا - وه‌ده‌ری بێری‌و، توڕی به‌یت‌و: وا دڵت پاكه‌وه كه‌ی كه: دڵنیابی: كۆڵه‌كه‌ی به‌ره‌و ماڵ‌و ژیانی وه ڕاسیت، نه پوچه‌ڵی هاتیاو نه كرمۆڵ؛ وه سوێ، خوا له خوه‌ت‌و كرده‌وه‌كه‌ت ڕازیه‌و، خوه‌یشت ڕازیت. «به‌ڵام ژیرانه، ناخی دڵ ده‌رێنی». هه‌ركارێ، تا گه‌وره‌تربێ، درز‌و برینی زۆرتری هه‌یه بۆ تێ‌خزانی به پاڵه پسكێ یا وه چاوشاره‌كێ یا وه دزه دزه‌ی شه‌یتان‌و هه‌وا. ده‌ی جا ڕۆڵه خاسه‌كه‌م! تۆ خوا حه‌یف نیه: فره‌یێ خۆ بڕه‌تنین‌و، صۆزی بمرین، ده‌سمان له بن هه‌وانه‌ی خاڵیوه ده‌رچێ، یا بچێته كه‌سافه‌تا؟ یا دوسپه‌ی، هاواركه‌ین: ئاخ خۆزگا نامه‌ی عه‌مه‌ڵم هه‌ر وه ده‌سمه‌وه نه‌دریاێ؟ شه‌ڵاهه‌ر نه‌م زانیبا: كۆڵه‌كه‌م چی تیایه؟

ئۆمێد
مامۆستاهه‌ژار ئه‌و نووسه‌ره سیاسیه کوردپه‌روه‌ره‌یه که که‌م که‌س له که‌سایه‌تی سیاسیی‌و هه‌ڵسووڕاوانی بواریی کوردایه‌تی‌و ... هه‌بوون که له پێنووسی هه‌قنووس‌و ره‌خنه‌ئامێزی ئه‌و نه‌جاتیان بووبێ؛ به‌ڵام تێفکره له چێشتی مجێو‌ر دا چۆن باسیی کاکه ئه‌حمه‌د ده‌کا:«کاک ئه‌حمه‌دی مفتی‌زاده» خاڵی ماجید، وه‌ک ده‌ڵێن«نازی شاگرد به هونه‌ر ده‌گاته‌وه مامۆستا»؛ دیاره ئه‌خلاقی کاک ئه‌حمه‌د زۆری کار کردۆته سه‌ر خوارزاو خوشکی‌و خزمی. له هه‌وای ئازادی‌خوازی کوردستانی دوای ئینقلابی ئیسلامی دا زۆر که‌س له کورده‌کانی سابڵاغ‌و سنه خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی مفتی‌زاده‌یان ده‌گووت. به‌ڵام که ده‌گه‌ڵی بوومه ئاشنا، زانیم له غه‌ره‌زێکی نه‌زانانه‌وه خراپه‌ی ده‌ڵێن. گوناهی هه‌ر ئه‌وه بووه که موسوڵمانی به‌ڕاستی‌یه‌و ئه‌م بڕوایه‌ش بۆ کمونیست‌و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قووت ناچێ. مفتی‌زاده به دڵ ویستوویه ئازادی بۆ کوردستان بستێنێ، زۆریش ماندوو بووه، نه‌شیزانیوه مه‌لای حاکم درۆیان له لا گوناح نیه، فریوی به قسه‌یان خواردوه‌و لای وا بووه که قه‌ولی ئازادی کوردستانی پێده‌ده‌ن، ڕاست ده‌که‌ن. خۆی که بێ‌درۆو دڵپاک بووه لای وا بووه قه‌ول ده‌ره‌کانیش دڵپاکن. وا ئێستا که ئه‌م ڕوپه‌ڕانه ده‌نووسم، کاک ئه‌حمه‌د له زیندان دایه‌و جزیا ده‌درێ به سه‌تان له هاوکارانی، که زۆریان تازه‌لاون، له سوچی زیندان توند کراون و هیچیان؛ له په‌یڕه‌وی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌ز نین‌و له‌سه‌ر بڕوای خۆیان سورن. له‌وساوه خۆم ڕوبه‌ڕو کاک ئه‌حمه‌دم دیوه و سه‌فه‌رم بۆ شیمال ده‌گه‌ڵ کردوه، زۆر وه‌به‌ر دڵم که‌وتوه، لام وایه به مردویش هه‌زاران کمونیستی نه‌زانی ده‌بێ به قوربان بکرێ...
مامۆستا هه‌ژار، چێشتی مجێو‌ر لاپه‌ڕه568-9
شێعریک به زاراوه ی هه ورامی له وه سفی پێغه مبه ردا- کاکه ئه حمه دی مفتی زاده
ئــــــــازیزی گیانان دوری ئـــــازیزان
سه خته ن تاڵه ن، نه ک وێنه ی دوری گیان
چه مانی دڵه ی جه دوری تـــــارم
چـــــی سیا به نــــــــه ی فه زا بیــــــمارم
گیانی بێ ڕه مه ق نه ڕوی ژیان زیز
چــــــــون گه ڵای گـــــــه ڵاڕێزانـــــی پاییز
به جه ماڵ ئه و گیان په سه ن ناوه
ڕه وشـــــه ن که ره وه زیننه فه رمـــــاوه
ئه گه ر تۆ قه بول فه رماوی به خوا
گیان پێشکه شه ن پێش پێشه کی نه جوا
ئــــــه ر بێت‌و،بێتوجار جار هه واڵی
پــه رسۆ جه به ننه ی ئا شوفته حاڵـــێ
کونجی قه فه سی سه رانسه ر مه ینه ت
مــــه فاڕو نه وه په ڕانپه ر جـــــه ننه ت
ئاخ چه ن وه شه ن گیان به خشی گیانان!
ئــــــــه مرت شه وا وام که رۆ چـــراخان
جه گیان ئازیزتر به یۆ په رســــۆم حاڵ
گیــــــان بێ حـــــاڵم باوه رۆ وه حــــــاڵ
چه ن وه شه ن په رده ی دوری وه لادان
بــــۆ دێداری گیان صه د گیان وه بــــادان
ئــــازیز گیان بو یه ر وه زمان وێـــــــمان
بــــێ ئه ده بیم که رد په نه م واتی گیان
ئـــــاخر«یُحییکُم» ئامان عـــونـــوانت
ئه رنه گیان چێ شه ن صه د گیان قوربانت
عکس مربوط به زمان تبعید کاکه فاروق در اردبیل می باشد.

باسیکی کورت سه باره ت به مانای لااله الاالله له لایه ن کاکه فاروق فرساد.
تکایه بو وه رگرتنی کرته له سه ر ئه و لینکه بکه ن.
منبع بانک صوتی تریفه www.trife.cast.ir
http://trife.cast.ir/files/trife/2008-10-05_لا_اله_الاالله.mp3

به ريزان، موسولماناني خوشه ويست جه ژنتان پيروز بيت.
هيأت افتاء و قضاء مكتب قرآن فردا سه شنبه ۰۹-۰۷-۱۳۸۷
را عيد فطر اعلام كرد.
با اميد قبولي طاعات و عبادات همگي مؤمنان .
خوینه رانی به ریز: باسیکه به شیوه ی MP3 به توضیحی کاکه فاروق فرساد سه باره ت به وه ، بوچی ته به عیه ت کردن له کاکه ئه حمه دمان به ریگه ی دین زانی؟ و ته به عیه تی لی ده که ین؟ تکایه بو گوی گرتن له م بابه ته،کرته(کلیک) له سه ر ئه م لینکه ی خواروه بکه ن .
منبع بانک صوتی تریفه www.trife.cast.ir